سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات

 [email protected]

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

"بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان ....
پێشەكی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەم. هەروەها رێگەم بدەن بە ناوی ئێوەشەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە كەس و كاری سەربەرزی  شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بكەم. بەرێزان مامۆستایان، فەمانبەران ، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ... جەژنی قوربانی پیرۆزی ئەمساڵ  هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتەكانی دەزگا تەندروستییەكان و زانكۆو دامەزارەوە زانستییەكان بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تەواوی جیهانی گرتووەتەوەو وڵاتەكەشمان بەدەرنەبووە لەو ڤایرۆسە كوشندەیەو بەو هۆیەشەوەو لەبەر پارێزگاری لە تەندروستی خوێندكارە ئازیزەكانمان، پرۆسەی خوێندن لە ناو كەمپەسەكانی زانكۆدا راگیرا، بەڵام بەهەوڵی بێوچان و بەردەوامی وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی زانكۆمان و مامۆستایانی ئازیز توانرا لە زۆربەی كۆلێجەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین درێژە بە خوێندن بدرێت و نەهێڵرێت خوێندنی ئەمساڵی خوێندكارانمان بە فیڕۆ بڕوات.
 
 مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی ئازیز.. هەموومان دەزانین هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئەو قەیرانە داراییە قوڵەی چەند ساڵێكە هەرێمەكەمانی گرتووەتەوەو خراپبون گوزەرانی هاووڵاتییان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆش بەدەر نەبوون لەو قەیرانە داراییەو دواكەوتنی مووچە كەسەرچاوەی ژیان و گوزەرانیانەو كاریگەری راستەوخۆی خستووەتە سەر ژیانیان، لەم بۆنە پیرۆزەشدا داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی وەزیران دەكەین كە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەكردنی كێشەی مووچە . 
 ئومێدەوارین جەژن و پشوویەكی خۆش بەسەربەرن..
دووبارە جەژنتان پیرۆز.. 
 
‎پرۆفیسۆری یاریدەردەر
  ‎د. رەزا حەسەن 
‎سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
 




 2020-07-30
 292