ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە



ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 12-8-2020، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بە پێی رێكارە تەندروستییەكان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا چەندین تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە كرا، یەكێك لەوانە گفتوگۆ لەسەر میكانیزم و چۆنێتی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێ كرا، لەو بارەیەوە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی جەختیكردەوە كە دەبێت خوێندكاران لەكەشێكی تەندروست دەست بە  خوێندنی ساڵی نوێیان بكەنەوە، هەروەها تاوتوێی چۆنێتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی خوێندكاران كرا، كە لە ئێستادا دەستیپێكردووە .
هەر  لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرێكی تر گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، لەوانە بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی كۆلێجەكان و برەودانی زیاتر بە بەرەپێشبردنی توانانی زانكۆ بەگشتی .




 2020-08-12
 1845