پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی د. محەمەد كەساس جەباری



پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی د. محەمەد كەساس جەباری

 [email protected]

بۆ كۆچی دوایی ، (پ.د.محەمەد كەساس جەباری)، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

 بۆ بەڕێز/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو د.محەمەد كەساس جەباری
بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (پ.د.محەمەد كەساس جەباری) مان پێگەیشت، كەبەڕێزیان هەموو تەمەنی خۆی لە خزمەتكردن بە بواری زانست و ئەكادیمیا سەرفكردووەو خزمەتێكی زۆری بە زانكۆی سلێمانی و گەلەكەمان كردووە، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەرێزەكەیان دەكەین و هیوادارین ئەمە دواین خەمیان بێت و لەخوای گەورەش دەپاڕێینەوە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات  و ئارامیش بەهەموولایەك پێببەخشێت.
 
انا لله و إنا الیە راجعون..
 
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر 
      د.ڕەزا حەسەن
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
 




 2020-08-19
 1650