پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق پڕۆژەی هونەری هاوبەش لەگەڵ زانكۆی سلێمانی ئەنجامدەدات



پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق پڕۆژەی هونەری هاوبەش لەگەڵ زانكۆی سلێمانی ئەنجامدەدات

 [email protected]

ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2020، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەنجامدانی كاری هونەری هاوبەش لە بواری گرافیك دیزاین، لێپرسراوی پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق كۆبوونەوەیەكی ئۆنلاینی لەگەڵ زانكۆی سلێمانی ئەنجامدا.

 سینگیا هۆمان و ئەنایس بۆلیكە لە پەیمانگای گوتەی ئەڵمانی و د. رێبوار سەعید راگری كۆڵێجی هونەر و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی  و مامۆستا شیروان عەلی مامۆستا لە كۆڵجی هونەر ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون كە بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیامی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی راگەیەنرا، كە تێیدا جەخت لەسەر خواستی زانكۆی سلێمانی كرایەوە، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی لەگەڵ پەیمانگاو زانكۆ نێودەوڵەتییەكان و رەخساندنی هەلی خوێندنی باڵا لە بواری گرافیك دیزایندا.
لای خۆشیانەوە پەیمانگای گۆتە سوپاسی زانكۆی سلێمانیان كرد، بۆ گرنگیدانی بە بواری هونەر لەسەر ئاستی ئەكادیمی.
 
   
 




 2020-08-31
 3541