رێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی سەمای فریشتەكان



رێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی سەمای فریشتەكان

 [email protected]

ئێوارەی رۆژی شەممە 5-9-2020، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و هونەرمەندان و رۆشنبیرانی و نوسەرانی شاری سلێمانی لە باخچەی مەڵبەندی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی بە پەیڕەوكردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان، بەهاوكاری زانكۆی سلێمانی لقی  سلێمانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی "سەمای فریشتەكان"، مێژووی هونەری میللی هەڵپەڕكێی كوردی لە ئامادەكردنی "عەبدولعەزیز مەجید"بەڕێوەچوو.

لەو بارەیەوە مامۆستا رۆژگار كەمال وتی: مەبەست لەم كتێبە كۆكردنەوەی مێژووی زانستی هونەری سەماو هەڵپەڕكێی كوردییە، كە هەموو وڵاتانی دونیا خاوەنی ئەم هونەرەو ئەم كلتورەن، ئێمەش وەك میللەتی كورد خاوەنی ئەم هونەرەو ئەم كلتورەین، بۆیە ئەم سەرچاوەیە دادەنرێت بە یەكێك لە سەرچاوە گرنگەكان تایبەت بۆ باشوری كوردستان .
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم كتێبە لە ئامادەكردنی "عەبدولعەزیز مەجید"ە و باس لە مێژووی هونەری میللی و هەڵپەڕكێی كوردی دەكات.
 
 
 




 2020-09-06
 2040