ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 13-9-2020، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆو  یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرێك تاوتوێكرا، كە گرنگرترینیان باس لە میكانیزمی  چۆنیەتی پڕكردنەوەی كورسییە بە تاڵەكانی خوێندنی باڵا ، دكتۆراو ماستەر بوو، پێی رێنماییە نوێییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەشدا باس لەكردنەوەی دەستپێكی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021، كراو تێیدا راوپێشنیاری سەرجەم ئەندامان وەرگیراو گفتوگۆی لەبارەوەكرا ،گفتوگۆ لەسەر میكانیزم و چۆنێتی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دەوامی فەرمانبەران كرا ئەنجوومەنی زانكۆ بڕیاری جێبەجیكردنی ڕێنماییەكانی پارێزگای سلێمانی  دةركرد سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەران بەجۆرێك كە لەم هەفتەیەوە لەڕۆژانی یەك شەممە تا پێنج شەمە دەوام لە زانكۆی سلێمانی ئاسایی دەبێت.

 





 2020-09-13
 2153