شاندێكی هۆڵەندی سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكەن



شاندێكی هۆڵەندی سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكەن

 [email protected]

ئەمڕۆ 14-9-2020، شاندێكی هۆڵەندی سەردانی زانكۆی سلێمانی كردوو لەلایەن هەریەك لە د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانییەوە پێشوازیان لێكرا.

لەو دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لە بارەی دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان زانكۆی سلێمانی و وڵاتی هۆڵەندا لەبواری زانستی و ئەكادیمی و سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی هۆڵەندا كە یەكێكە لە وڵاتە سەركەوتووەكان لە بواری پەرەپێدانی كشتوكاڵدا.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە هانز سمۆڵدەرس راوێژكاری كشتوكاڵی لە حكومەتی هۆڵەندی بۆ عیراق و ئێران، د. كەرار مەهدی لێپرسراوی هەماهەنگی عیراق لە زانكۆی واگنین، هەر لەو دیدارەدا هەریەك لە د. كاوە زیدان مامۆستا لە كۆڵێجی ئەندازیاری و د. بەهرۆز مامۆستا لە كۆلێجی كشتوكاڵ ئامادەبوون.




 2020-09-14
 2283