پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی مامۆستا بەهجەت سەعید



پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی مامۆستا بەهجەت سەعید

 [email protected]

بۆ كۆچی دوایی ، مامۆستا(بەهجەت سەعید ) مامۆستا لە بەشی كیمیای كۆلیجی زانستی زانكۆی سلێمانی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

  بۆ بەڕێز/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا بەهجەت سەعید
بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز مامۆستا (بەهجەت سەعید) مان پێگەیشت، كە بەڕێزیان مامۆستا بوون لە بەشی كیمیای كۆلیجی زانستی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایەكی بە تواناو لێهاتبوون و هەمیشە دڵسۆزانە كارەكانیان رادەپەڕاند،  هەمان كات توانیوێتی خزمەتێكی بەرچاو بە بواری زانست و ئەكادیمیا بكات، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەرێزەكەیان دەكەین و هیوادارین ئەمە دواین خەمیان بێت و لە خوای گەورەش دەپاڕێینەوە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات  و ئارامیش بەهەموولایەك پێببەخشێت..
 
انا لله و إنا الیە راجعون..
 
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر 
      د.ڕەزا حەسەن
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
 
 




 2020-11-15
 1227