پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دكتۆرە گەلاوێژ ئیبراهیم محێدین


بۆ كۆچی دوایی ، (پڕۆفیسۆر دكتۆرە گەلاوێژ ئیبراهیم محێدین) مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دكتۆرە گەلاوێژ ئیبراهیم محێدین
بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (پڕۆفیسۆر دكتۆرە گەلاوێژ ئیبراهیم محێدین) مان پێگەیشت، كەبەڕێزیان مامۆستایەكی لێهاتوو بە ئەزموونی زانكۆی سلێمانی بوون و ماوەی چەندین ساڵە خزمەت بە بواری زانست و ئەكادیمیاو ئەدەبی كوردی دەكات، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەرێزەكەیان دەكەین و هیوادارین ئەمە دواین خەمیان بێت و لەخوای گەورەش دەپاڕێینەوە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و ئارامیش بەهەموولایەك پێببەخشێت..
انا لله و إنا الیە راجعون..
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
د.ڕەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

