سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ شاندێكی زانكۆكانی عیراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ 25-11-2020، شاندێكی زانكۆكانی عیراق سەردانی زانكۆی سلێمانی كردوو لەلایەن هەریەك لە پرۆفیسۆریی یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و دكتۆرە ئیبتیسام ئیسماعیل ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانییەوە پێشوازیان لێكرا.
لەو دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لە بارەی دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی عیراق لەبواری زانستی و ئەكادیمی و سود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكتر بۆ بەرەو پێش بردنی بواری زانست لە زانكۆكاندا.
هەر لەودیدارەشدا بڕیاردرا كە بەڵێنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان زانكۆی سلێمانی زانكۆكانی عیراق واژۆ بكرێت.

