سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەسەردەكاتەوە



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەسەردەكاتەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 26-11-2020، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێبیان كرد.

 هەرلەو سەردانەدا گۆشەی زانكۆی سلێمانیان لە پێشانگاكە بەسەركردەوە، دواتر بەشەكانی تری پێشانگاكەیان بەسەركردەوە، دواتر لەلایەن رێكخەرانی پێشانگا نێودەوڵەتییەكەوە، بەرامبەر پشتگیری بۆ پێشانگاكە، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی.  




 2020-11-26
 562