سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق و وەزیری رۆشنبیری هەرێم دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق و وەزیری رۆشنبیری هەرێم دەكات

 [email protected]

ئەمڕۆ 27-11-2020، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە یاوەری د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی پێشوازیان لە عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق و محەمەد حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم كرد.

لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەدوولا كرا، هەروەها تەئكید لەسەر هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی كرا لە بواری پەرەپێدانی بواری وەرزش لە نێوان زانكۆی سلێمانی و وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق و سود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكتر لەو بوارەدا.
پاشان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كورتە باسێكی لەبارەی زانكۆی سلێمانی و كۆلێجی وەرزش و ئەو بەشەكانە كرد، كە لە كۆلێجەكەدا هەن و خوێندكارانی شارەكانی هەرێمی كوردستان و هەتا شارەكانی تری عیراقیش سودی لێدەبینن، هەروەها ئەنجامدانی كۆڕو سیمیناری هاوبەش لەبواری زانستی وەرزشی و ئەنجامدانی چالاكییە جۆراو جۆرەكانی وەرزش لە نێوان شارەكانی تری عیراق و شاری سلێمانی، كە بەپێی ئەو یاریگاو پێداویستییە وەرزشیانەی كە هەیەتی دەتوانێت پێشوازی لە چالاكییە وەرزشییەكان بكات.
دواتر بە یاوەری سەرۆكی زانكۆ هەریەك لە وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق و وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێم بەشەجۆربەجۆرەكانی كۆلێجی وەرزشیان لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەسەركردەوە.




 2020-11-27
 641