ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 16-12-2020، بەسەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و بە جێبەجێكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكان لە پەتای كۆرۆنا، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرەتای كۆبوونەوەكەو بەهۆی نزیكبوونەوە لەساڵی نوێ دكتۆر رەزا حەسەن پیرۆزبای هاتنی ساڵی نوێی 2021 ی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆو مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كرد، هیوای خواست ساڵی نوێ كۆتایهاتنی ئەم پەتا كوشندەیە بێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەخێرهاتنی نوێنەری مامۆستایان كرا كە بەڕێز دكتۆر سادات وەك نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجوومەنی زانكۆ دەست بەكار بوو ،كە بۆ لەمەودوا لەڕێگەی ئەو نوێنەرەوە كێشەو داواكاری مامۆستایان دەگاتە ئەنجوومەنی زانكۆ.

دواتریش باس لە پرۆسەی خوێندن و كاتی تاقیكردنەوە و چەند ڕاو و بۆ چونێكی تر كرا.





 2020-12-16
 643