سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە سەرۆكی زانكۆی نێودەوڵەتی تیشك دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە سەرۆكی زانكۆی نێودەوڵەتی تیشك دەكات

 [email protected]

ئەمڕۆ 12-1-2021، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی تیشك كرد كە پێكهاتبوون لە د. دۆگان ئۆزدەمیر سەرۆكی زانكۆی نێودەڵەتی تیشك لە سلێمانی و د. ئەحمەد دەمیر مامۆستا لە زانكۆی نێودەڵەتی تیشك لە سلێمانی.

لە و دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی زانستی نێوان هەردوو زانكۆ كرد، لەگەڵ بەستنی وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی هاوبەش لەنێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی تیشك .
 هەرلەو دیدارەدا د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوو.




 2021-01-12
 268