زانكۆی سلێمانی بە یەكەمی كوردستان دەستنیشانكرایەوە


پشت بەست بەو داتا و ئامارانەی ساڵانە وێب سایتی فەرمی (Webometrics) بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانکۆ جیهانییەکان بڵاودەکاتەوە، ئەمساڵیش زانکۆی سلێمانی ریکۆردی نوێی تۆمارکرد و لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستانی لە پلەی یەکەم دایە و لەسەر ئاستی زانکۆ عیراقیەکانیش لە 10 یەکەمەکاندایە .
بە پیێ دوا راپۆرتی (Webometrics)ی ئەنجومەنی باڵای زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، پێگەی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق لەپلەی چوارەمدایە لە زۆرترین سایتەیشن کە 22176 سایتەیشنە.

