دوو مامۆستای زانكۆی سلێمانی بە توێژێنەوەیەك بەشداریان لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ژاپۆن كرد



دوو مامۆستای زانكۆی سلێمانی بە توێژێنەوەیەك بەشداریان لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ژاپۆن كرد

 [email protected]

دوو مامۆستای زانكۆی سلێمانی بە توێژێنەوەیەك بەشداریان لە كۆنفرانسێكی زانستی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ژاپۆن كرد.

هەر یەك لە بەڕێزان  (د.چۆمان عوسمان عبداللە) لە كۆلێجی پەروەردە  بەڕێز (م. رەزا محمود عبداللە) لە كۆلێجی بازرگانی، بە  توێژینەوەیەكی زانستی بەشداریان كرد لە دوانزەهەمین  كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی IC4E 2021  لە زانكۆی Waseda لە شاری تۆكیۆ لە وڵاتی ژاپۆن ، كە كۆنفرانسەكە بە شێوەی ئۆنلاین بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو لە (10-1-2021 تا 13-1-2021). وە ناونیشانی كۆنفرانسەكە بریتی بوو لە:
(12th International Conference on E-Education, E-Business, E-Management, and E-Learning (IC4E 2021
شایانی باسە كە ژمارەیەكی زۆر لە توێژەران لە چەندین زانكۆی بە ناوبانگەوە بەشداری كۆنفرانسەكە بوون، هاوكات لە ڕۆژی چوارهەمی كۆنفرانسەدا (د. چۆمان) توێژینەوەكەی خۆیانی بە شێوەی (Presentation) پیشكەشكرد لە ژێر ناونیشانی:
Evaluation of E-Learning in Higher Education during COVID-19 Pandemic: A Case Study in University of Sulaimani
كە تیایدا د.چۆمان سەرنجی ئامادەبووانی كۆنفراسەكەی خستە سەر گرنگی توێژینەوەكەیان، كە لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامیان دابوو، بەڕێزیان هەر لە سەرەتاوە زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆی دایك و یەكێك لە زانكۆ دیارەكانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبووان ناساند، پاشان ئامادەبوانی كۆنفرانسەكە بە گرنگیەوە لە دۆزینەوەی توێژینەوەكەیان ڕووانی. شایانی گرنگی پێدانە لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا، لە لایەن ڕێكخەرانی كۆنفرانسەوە (Presentation)ەكەی بەڕێزیان بە یەكێك لە (Presentation) ە  نایابەكانی  كۆنفرانسەكە دیاریكرا و بروانامەی پێبەخشرا. 
هاوكات لە ئایندەیەكی نزیكدا  توێژینەوەكەیان لە لایەن ACM   (Association for    Computing  Machinery)   بڵاودەكرتەوە و لە ACM Digital Library  بەردەست دەبێت كە ئیندێكس دەكرێت بە  EI Compedex وە  Scopus.  




 2021-01-18
 1598