سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خوێندكارانی بەسەركردەوە



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خوێندكارانی بەسەركردەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 19-1-2021، پڕۆفسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆك زانكۆ سلێمان بە یاوەر د. پێشڕەو حەمەخان یاریدەدەری سەرۆك زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خوێندكارانی بەسەركردەوە.

مەبەستی سەردانەكەی سەرۆكی زانكۆ بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، بۆ زیاتر لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان و گوێگرتن لە كەموو كوڕییەكان و چارەسەركردنیان، كە بۆ ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاقیكردنەوەی خوێندكاران لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، بە جێبەجێكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكانە لە كۆرۆنا، بە دووری دیاریكراو لە یەكەوەو بەكارهێنانی دەمامك ، ئەمەش بۆ زیاتر خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە بۆتە پەتایەكی مەترسیداری جیهانی و هەموو وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە هەرێمی كوردستانیش لەو مەترسییە بەدەر نییە.
 
   
 




 2021-01-19
 605