ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman([email protected])

  ئەمڕۆ 20-1-2021، بەسەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ  بە جێبەجێكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكان ، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا كە نوێنەری خوێندكاران ئامادەبوو،  سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆو ئەنجوومەنی زانكۆی كرد بۆ كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان و داواشی كرد كە سیستمی گەرمی لەسەرجەم كۆلێجەكان چاكبكرێت جگە لەوەش دەوامی خوێندكاران لەناو كەمپەس زیاد بكرێت.

دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە كراو بڕیاری چارەسەركردنی درا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەری مامۆستایان ئامادەبوو داوایكرد بۆ لەمەودوا پێیان باشە بۆ هەر لیژنەیەك كە دادەنرێت نوێنەری مامۆستایانی تێدا بێت بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە كاروباری مامۆستایانەوە هەیە،هەروەها داواشی كرد كە هەوڵ بدەن پلە بەرزكردنەوە دەست پێبكاتەوە بەتایبەت بۆ ئەو مامۆستایانەی كە پلەكانیان زۆر لەدواوەیە،جگە لەوەش چەند داواكارییەكی تریش كە تایبەت بوون بە مامۆستایان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باسی تاقیكردنەوەی خوێندكاران كرا سەرۆكی زانكۆ دوای بەسەركردنەوەی هۆڵی تاقیكردنەوەكان سوپاسی هەموو ڕاگرەكانی كرد و دەست خۆشی لێكردن كە لەم بارودۆخەدا پرۆسەكە بەسەركەوتووی بەڕێوە ئەچێت.





 2021-01-20
 265