بۆ ئەمساڵیش زانكۆی سلێمانی بەیەكەمی كوردستان دەستنیشانكرایەوە


بۆ ئەمساڵیش سەرەڕای قەیرانی دارایی و قوڵ و ئەو ئاستەنگە گەورانە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رووی لە جیهان و وڵاتەكەمان كرد، زانكۆی سلێمانی لە درێژایی ساڵی 2020 دا بۆ جارێكی تر تۆمارێكی نوێی سەركەوتن و بەرەو پێشچوونی لە سەر ئاستی زانكۆ جیهانییەكان بەدەست هێنا ، كە لە ماوەی شەش ساڵدا 9211 پلە بەرزبوەتەوە كە ئەمە جێگەی شازییەكی و دڵخۆشییەكی گەورەیە، لەپاڵ ئەوەی لە سەرئاستی هەرێمی كوردستان بە پلەی یەكەم ماوەتەوە، لەسەر ئاستی جیهان دەبێتە یەكێك لە 3 هەزار باشترین زانكۆكانی جیهان.
بە پیێ دواهەمین راپۆرتی (وێبۆمیتریكس)ی ئەنجومەنی باڵای زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا كە لە مانگی كانوونی دووەمی 2021 بڵاوكراوەتەوە، پێگەی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆ جیهانیەكان لە 3462 دایە ،لە یەك ساڵدا نزیكەی 400 پلە و لە ماوەی پێنچ ساڵدا نزیكەی 1000 پلە لە پلەبەندی باشترین زانكۆكانی جیهان بەرزبووتەوە و ساڵی رابردوو پێگەی لە ریزبەندییەكەدا 3847 دابوو. بەم پێیەش زانكۆ سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە ئەهلیی و حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بە یەكەم دێت و بە تاكە زانكۆش دادەنرێت كە لە كێبركیێ باشترین زانكۆكانی عیراق دا ئەو تۆمارە بەدەست بهێنێت.
زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندی وێبۆمەتریكس دا

پشت بە ستن بەو داتا و ئامارانەی ساڵانە وێب سایتی فەرمی (Webometrics) بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانكۆ جیهانییەكان بڵاودەكاتەوە، ئەمساڵیش زانكۆی سلێمانی ریكۆردی نویێ تۆماركرد و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانی لە پلەی یەكەمدا مایەوە و لەسەر ئاستی زانكۆ عیراقیەكانیش لە پلەی 10 یەكەمەكاندایە .
بۆ وەبیرهێنانەوە ساڵی 2016 ریزبەندی زانكۆی سلێمانی لە (12658) دایە ، بەڵام ساڵی2017 زانكۆی سلێمانی بەرەوپێشچوونێكی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و لە ماوەی یەك ساڵی پێگەی زانكۆكەی دوو هێندە بەرزركردوە وگەیشتە ریزبەندی 6029 . ئەوەی جیێ سەرنجە ئەمساڵیش ریكۆردێكی نوێ تۆماركرد گەیشتە3462 ی باشترین زانكۆكانی جیهان، بەواتایەكی تر لە ماوەی چوار ساڵ دا زیاتر لە 3000 پلەی بڕیوە وبەرزترین ئاستی تۆمار كرد بەو پێیەی لەسەر ئاستی جیهانیەكان لە ریزی 3 هەزارەمین دایە كە لە مێژوویدا بێ وێنە بووە، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان هەر بە پلەی یەكەم ماوەتەوە و لەسەر ئاستی عیراقیش لە ریزبەندی (9) هەمین یە.
لەم ئینفۆگرافییەدا پێگەی زانكۆی سلێمانی لە نێوان ساڵانی2016، 2017 ، 2018، 2019 ،و 2020 و 2021 دەخرێتە ڕوو ، كە كێرڤی ئاستی زانكۆی سلێمانی لە هەڵكشانی بەردەوام دایە .

بە گوێرەی داتا و ئاماری ساڵانە وێب سایتی فەرمی (Webometrics) كە بە پیێ میتود و سیستمی مۆدێرنەوە ریزبەندی و پۆلێنكاری بۆ ئاستی زانكۆكانی جیهان دەكات زانكۆی سلێمانی تەنها لە ماوەی 6 ساڵ دا زیاتر 9223 پلەی بریِوە و بەو پێیەی ساڵی 2016 لەسەر ئاستی جیهان لە ریزبەندی (12658) بوو ، و 2017 لە ریزبەندی 6029 ، ئەمساڵ 3462 بەمەش ئەمساڵ زانكۆی سلێمانی بەرزترین ئاستی ریزبەندی وێبۆمیتریكسی تۆمار دەكات ، هەروەك لەو ئینفۆگرافییە دا روونكراوەتەوە، كێرڤی زانكۆی سلێمانی بەردەوام لە هەڵكشاندایە ، بۆ نموونە ئەگەر لە ساڵی 2016 دەست پێ بكەین ، پێگەی زانكۆ لە 12 هەزارەمین زانكۆی جیهانی دا بوو، و ساڵی 2017 پێگەی لە ریزبەندییەكەدا گەیشتە 4285 ، ئەمە لە كاتێكدایە ئەمساڵ بەرزترین پلەی بەدەست دەهێنێت و دەبێتە یەكێك لە 3 هەزار باشترین زانكۆكانی جیهان.

.jpg)

