هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خوێندكارانی خوێندنی باڵا بەسەركرانەوە

ئەمڕۆ 14-2-2021، دكتۆر كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دكتۆر كاوە عبداللە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ، هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خوێندكارانی خوێندنی باڵا(دكتۆرا ،ماستەر، دبلۆمی باڵا)یان بەسەركردەوە.
مەبەستی سەردانەكەیان بۆ زیاتر لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان و گوێگرتن لە كەموو كوڕییەكان و چارەسەركردنیان.

