راگەیاندنی پڕۆژەی ئیمپاكت



راگەیاندنی پڕۆژەی ئیمپاكت

 [email protected]

پرۆژەی (EMPACT) بە چاودێری بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) وجێ بەجێ کردنی لە لایەن زانکۆی سلێمانی - سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کار(CDC)ەوە هاوکاری گەنجانی پەنابەری سوری و ئاوارەی ناوخۆ و گەنجانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەربەندیخان دەکات بە مەبەستی بنیادنانی داهاتوویەکی گەش و پرشنگدار، وە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی زانست کە لە ئاست خواست و ویستی هەمووگەل و نەتەوەکان جیاوازەکاندا بێت. بە کردنەوەی خولی زانستی سەردەمیانە کە بریتین لە خولەکانی (زمانی ئینگلیزی و زانستی کۆمبیوتەر) کە دەبێتە داهاتێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی کەلتوور و بۆچوونە جیاوازەکان بە مەبەستی بەدەست هێنانی هەلی کار لە ئێستاو لە داهاتوودا وە دابینکردنی پێداویستییە زانستی و ڕۆشنبیری و مادییەکان. وە پرۆژەکە بە ڕێگای (Online) جێبەجێ دەکرێت.
مەرجی وەرگرتن
١. مەرجە تەمەنی بەشدار بوو لە نێوان (18-35) بێت.
٢. پێویستە بەشدار بوو کاتی خۆی تەرخان بکات بۆ پرۆژەکە، واتە هیچ کارێکی تری نەبێت.
٣. تەنها یەک ئەندامی خێزان مافی بەشداری کردنی لە پرۆژەکەدا هەیە.
خۆ تۆمارکردن لە پرۆژەکەدا لەڕێگەی ئەم لینکە ئەلکترۆنییەوە دەبێت: (https://rb.gy/cufkvx).
یان پەیوەندی کردن بە بەڕێوەبەری پرۆژەکە/ ئیمەیل: [email protected] ژ. موبايل: 07725221585
چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە:
 
https://drive.google.com/.../1FFY.../view...
 
 
 
 
 

 





 2021-02-22
 154