تاوتوێی تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە رۆڵی میدیای نوێ لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیاری سیاسیی



تاوتوێی تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە رۆڵی میدیای نوێ لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیاری سیاسیی

 kosar othman([email protected])

 لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاوتوێی تێزی دکتۆرای خوێندکار (بەرهەم خالد احمد) بە ناونیشانی (رۆڵی میدیای نوێ لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیاری سیاسی لە هەرێمی کوردستان) توێژینەوەیەکی مەیدانی بوو لەسەر ئاستی پشت بەستنی پەرلەمانتارانی کوردستان بە میدیا کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو.

تاوتوێی تێزەکە لە رۆژی چوارشەممە  بەرواری  ٢٤ی ٢ی ٢٠٢١ لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان  بەڕێوەچوو. پاش نزیکەی پێنج کاتژمێر گفتوگۆی زانستی لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە تێزەکە بە کەمێک دەستکاری و بە پلەیەکی زۆر باش پەسەند کرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەرێزان:

١- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئومێد رفیق فتاح            زانکۆی جیهان                       سەرۆکی لیژنە

 ٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عمر احمد رمضان       زانکۆی سلێمانی                        ئەندام

 ٣- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. پاڤێ جمیل احمد          زانکۆی سلێمانی                         ئەندام

 ٤- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. محمد خضر مولود       زانکۆی صلاح الدین                    ئەندام

 ٥- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. دلێر احمد حمە            زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر           ئەندام

 ٦- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. فواد علی احمد            زانکۆی سلێمانی                    ئەندام و سەرپەرشتیار

 





 2021-03-01
 299