پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان



پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

 [email protected]

لەیادی ٤٢ ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستاندا، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پیرۆزباییەكی گەرم لە بەرێوەبەر و كادر و میدیاكارانی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان دەكات، ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیە:

 

بەرێز/ بەرێوەرەبەری ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان
بەرێزان/ كادرو میدیاكارانی دەنگی گەلی كوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆوە پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و كادر و میدیاكاران ئەو پێشمەرگە و كادرە تێكۆشەرانە دەكەین، كە لە سەرەتای دامەزراندنی ئێزگە و رۆژانی سەختی خەبات و وێستگە و قۆناغە جیاجیاكانیدا خەباتیان كردوە و رۆڵیان ھەبووە لە بەردەوامیدان بە كاری ئەو ئێزگەیە.
دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان، بۆنە و رووداوێكی ئاسایی و میدیایی نیە، بەڵكو یادكردنەوەی وەرچەرخانێكی گرنگە لە كوردایەتی و بەشێكە لە مێژووی زیندووی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ و سەركەوتنی خەبات تا گەیشتن بە راپەرین و دەستكەوتەكانی دوای راپەرینیش.
لەسەرەتای دامەزراندنییەوە ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان رۆڵی گەورەی ھەبوو لە جۆشدانەوەی خەبات و بڵاوكردنەوەی دیدگا و گووتاری شۆڕش و بڵاوكردنەوەی چالاكی پێشمەرگە و تێكۆشەرانی كوردایەتی و جەماوەریشی جۆشدەدا و ھۆشیاری دەكردنەوە بۆ بەگژاچوونەوەی ستەم و داگیركاری بەعس.

دووبارە پیرۆزە..


پرۆفیسۆری یاریدەدەر
د. ڕەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 





 2021-03-20
 144