پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆنەی كۆتاییهاتنی سیمستەری یەكەمی خوێندن باڵا دكتۆرا و ماستەرو دبلۆمی باڵاو خوێندنی بەكالۆریۆس بەسەركەوتوویی



پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆنەی كۆتاییهاتنی سیمستەری یەكەمی خوێندن باڵا دكتۆرا و ماستەرو دبلۆمی باڵاو خوێندنی بەكالۆریۆس بەسەركەوتوویی

 [email protected]

بۆنەی كۆتاییهاتنی سیمستەری یەكەمی خوێندن باڵا (دكتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵاو خوێندنی بەكالۆریۆس)، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوێندكاران زانكۆی سلێمانی دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆنەی كۆتاییهاتنی سیمستەری یەكەمی خوێندن باڵا (دكتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵاو خوێندنی بەكالۆریۆس) بە سەركەوتوویی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆو ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پیرۆزباییەكی گەرم لەسەرجەم خوێندكارانی خوێندنی باڵا(دكتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا و بەكالۆریۆس) دەكات و رایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵی خوێندن سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی و كۆرۆنا، زانكۆی سلێمانی یەكەم زانكۆبوو لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە كە توانی بەشێوازی ئاوێتە درێژە بە پرۆسەی خوێندن بدات و خۆشبەختانە تائێستا توانراوە لە 75% خوێندنی ئەمساڵ بەسەركەوتوویی
تەواو بكرێت و لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا ئەوەی ماوە تەواو دەكرێت، یەكێكی تر لە دەستكەوتەكان جێبەجێكردن و سەركەوتنی سیستمی بۆڵۆنیابوو لە زانكۆی سلێمانی كە سەرەڕای تازەیی سیستمەكە بۆ وڵاتی ئێمە ، بەڵام بەهەوڵی بێوچانی مامۆستایان توانرا جێبەجێبكرێت و سەركەوتنێكی گەورە بەدەستبهێنین، كە ئەمەش جێگەی فەخرو شانازی و دڵخۆشییەكی گەورەیە، هەر ئەم هەوڵە بەردەوامانە توانیوێتی رۆژبەرۆژ ئاستی زانستی و ئەكادیمی زانكۆمان بەرزبكاتەوەو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهانیش پلەی باش ببڕێت.
بۆ جارێكی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان خوێندكارانی خۆشەویست دەكەین ، پیرۆزە....


 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
د. ڕەزا حەسەن
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 





 2021-03-30
 185