سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی ئۆتۆنۆمای ئیسپانی كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی ئۆتۆنۆمای ئیسپانی كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 1-4-2021، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی ئۆتۆنۆمای ئیسپانی بە سەرۆكایەتی "فیرناندۆ كاماچۆ پادیلا" كرد .
لەدیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی هەردوو زانكۆ كرد، بە ئامانجی زیاتر كرانەوەی زانكۆی سلێمانی بە رووی زانكۆ ئەوروپییەكان بە تایبەت زانكۆكانی وڵاتی ئیسپانیا.
هەرلەو دیدارەدا د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی بۆ كاروباری زانستی و د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د. رێبوار سەعید راگری كۆلێجی هونەر و د. عەلی قادر راگری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوون.
 




 2021-04-01
 389