سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی دەستخۆشی لە تیمی دانوستانكاری هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دەكات كەرۆڵی گرنگیان هەبوو لەجێگیركردنی پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق



سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی دەستخۆشی لە تیمی دانوستانكاری هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دەكات كەرۆڵی گرنگیان هەبوو لەجێگیركردنی پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق

 [email protected]

بەبۆنەی پەسەندكردنی یاسای بودجەی عیراق و جێگیركردنی پشكی كورد لەو یاسایەدا، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەبۆنەی پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2021 ی عیراق و جێگیركردنی پشكی كورد لەو یاسایەداو دەستەبەركردنی مافە داراییەكانی هەرێم، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم گەلی عیراق و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین.
هیوادارین پەسەندكردنی بودجە ببێتە مایەی باشتركردنی دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان و باشكردنی گوزەرانی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر و ئارامتر بۆ هاووڵاتییان ، گومانی تێدانییە باشبوونی دۆخی دارایی كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كاروباری دەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەبێت، بەتایبەت رۆڵی گرنگی دەبێت بۆ سەر زانكۆكان كە دەبێتە هۆی زیاتر گەشەسەندن و پێشكەوتنی زانكۆكان لە هەموو رووەكانەوە.
وەك سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانیش، دەستخۆشی لەتیمی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی دەكەین بۆ هەوڵی بەردەوام و كۆششی بێوچانیان بۆ گەیشتن بە ئەنجام لە دانوستانەكاندا و رۆڵی گرنگ و مێژوویی ئەوان لەبیرناكەین  كە نموونەی دانوستانكاری سەركەوتوو و ماندوونەناس بوون .


پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
 د. ڕەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 

 





 2021-04-01
 201