بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ یادی 123 ساڵەی دەرچونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی



بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ یادی 123 ساڵەی دەرچونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی

 [email protected]

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن حسێن، لەیادی 123 ساڵەی دەرچونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم رۆژانامەنوسانی كوردستان دەكات، ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیە:
لەیادی تێپەڕبوونی 123 ساڵ بەسەر دەرچونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی لەسەر دەستی بەدرخانییەكان، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆوە پیرۆزباییەكی گەرم لەسەرجەم رۆژنامەنوسان و میدیاكارانی كوردستان دەكەم،  هیوادارم ئەم یادە بێتە سەرچاوەی بەهێزكردن و پابەند بون بەبەها و ئیتیكی رۆژنامەوانی و پاراستنی یەكڕیزی و پەیوەندی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای كوردی و فەراهەمكردنی ئازادی رادەربڕین و پاراستنی شكۆ و گیانی رۆژنامەنوسان و میدیاكاران لەهەرێمی كوردستان، هیواخوازم یادی 123 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی ببێتە پاڵپشت و بەهێزكردنی بواری رۆژنامەنوسی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و رۆژنامەنوسان بتوانن بەشێوازێكی بابەتی وورد مامەڵە، لەگەڵ هەموو روودا و پێشهاتەكانی ناو كۆمەڵگای كوردی بەتایبەت و كۆمەڵگا جیهانییەكان بەگشتی بكەن، وەك زانكۆی سلێمانیش پاڵپشتی تەواوی هەموو رۆژنامەنوسانی كوردستان دەكەین، لێرەشەوە بەگەرمی پیرۆزیایی لەسەرجەم مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی راگەیاندنی كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی دەكەین، هەروەك چۆن دەوترێت زانكۆی سلێمانی زانكۆی دایكە، بەهەمان شێوە بەشی راگەیاندنیش، یەكەمین بەشە لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان لە كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان، توانیویەتی بڕوانامەی بەكالۆریوس ببەخشێتە رۆژنامەنوسان و چەندەها رۆژنامەنوسی ئەكادیمی پێبگەیەنێت، بۆ كوردستان و ئاستی رۆژنامەگەری كوردی بەهێزتر وپر بەهاتر بكات، بۆیە ئومێدەوارین یادەكە ببێتە سەرەتایەك بۆ زیاتر گرنگیدانی رۆژنامەنوسانی كورد بە هۆشیاركردنەوە و پێگەیاندنی كۆمەڵگای كوردی، دەربارەی هەموو ئەو ڕووداو و قەیرانانەی لەسەر ئاستی ناوخۆی و جیهانی رۆژانە روودەدەن، تاوەكو میدیا بێتە سەرچاوەی یەكەمی هاونیشتمانیان، لەبەئاگابونیان لەگۆڕانكارییە خێراكانی جیهان و ناوچەكە، هاوكات داواكارین رۆژنامەنوسان بتوانن زیاتر كار بكەن لەپێدانی زانیاری راست و دروستی بواری زانستی بەهاونیشتمانیان لەهەرێمی كوردستان.
 
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر 
د. ڕەزا حەسەن حسێن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
 




 2021-04-22
 216