پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆ بۆ یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان



پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆ بۆ یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

 [email protected]

بەبۆنەی (٤٥) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە سكرتێرو ئەندامانی سكرتارییەت و مەكتەبی تەنفیزی و سەرجەم ئەندامانی كۆمەڵەی خوێنداران دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی: 
بەڕێز/ سكرتێری كۆمەڵەی خوێندكاران
بەڕێزان/ ئەندامانی سكرتاییەت و مەكتەبی تەنفیزی و سەرجەم ئەندامانی كۆمەڵەی خوێندكاران
لە ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵەكەتان‌ دەكەین، هیواخوازین وەك هەمیشە لەپێشەنگی خەباتی خوێندكاراندا بمێننەوەو گەشەی بەردەوام و هەنگاوی فراوانتر بهاوێژن لەخەبات و كاری رێكخراوەیی و مەدەنیتاندا.
كۆمەڵەی خوێندكاران وەك رێكخراوێكی خوێندكاری، هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە رۆڵێكی بەرچاوی بینیوە لەپەروەردەكردن و پێگەیاندنی خوێندكاران و لاوانی كوردستان و بەسەدان بەهرەو توانستی رابەرایەتیكردن لەم رێكخراوەدا پێگەیشتوون، كە لەتاریكترین رۆژگارەكانی دەسەڵاتی رژێمی بەعسی لەناوچووشدا، پێشەوایەتی دەیان سەرهەڵدان و خۆپیشاندانی جەماوەرییان كردووە و بێ سڵەمینەوەو گوێدان بەهیچ ئاكامێك، لەپێناو دۆزی رەوای گەلەكەمان گیانبەخشی خۆیان نواندووە.
بەرزو پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران، هەرلەم بۆنەیەشدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ هەموو ئەو شەهیدە خوێندكارانە دادەنەوێنین كە لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەمان گیانیان بەخشی.

دووبارە پیرۆزە...


پڕۆفیسۆری یاریدەدەر 
د. ڕەزا حەسەن 
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی 





 2021-04-25
 521