سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات

 [email protected]

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

"بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان ....
پێشەكی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەم. هەروەها رێگەم بدەن بە ناوی ئێوەشەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە كەس و كاری سەربەرزی  شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بكەم. بەرێزان مامۆستایان، فەمانبەران ، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ... ، بەڕێزان بۆ ئەمساڵی خوێندن وێرای قەیرانە یەكلەدوایەكانەی كە بەرۆكی وڵاتەكەمانی گرتووەتەوە، بەڵام بەهەوڵی بێوچان و بەردەوامی وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی زانكۆمان و مامۆستایانی ئازیز توانراوە خوێندنی ئەمساڵ بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێوەبچێت نەهێڵراوە خوێندنی ئەمساڵی خوێندكارانمان بە فیڕۆ بڕوات.
 
 مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی ئازیز.. هەموومان دەزانین هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئەو قەیرانە داراییە قوڵەی چەند ساڵێكە هەرێمەكەمانی گرتووەتەوەو خراپبون گوزەرانی هاووڵاتییان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆش بەدەر نەبوون لەو قەیرانە داراییەو دواكەوتن و بڕینی مووچە كە سەرچاوەی ژیان و گوزەرانیانەو كاریگەری راستەوخۆی خستووەتە سەر ژیانیان، بۆیە لەم بۆنە پیرۆزەشدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەین كە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەكردنی كێشەی مووچەو سەرجەم كێشەو قەیرانەكانی تر.
 ئومێدەوارین جەژن و پشوویەكی خۆش بەسەربەرن..
دووبارە جەژنتان پیرۆز..
 
‎پرۆفیسۆری یاریدەردەر
  ‎د. رەزا حەسەن
‎سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 





 2021-07-19
 737