سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە هونەرمەند بەسیر شەمە هونەرمەندی ئاشتی یونسكۆ كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە هونەرمەند بەسیر شەمە هونەرمەندی ئاشتی یونسكۆ كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 9-9-2021، پرۆفیسۆر د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە هونەرمەند بەسیر شەمە هونەرمەندی ئاشتی یونسكۆ كرد.
لە دیدارێكدا هەدوولا باسیان لە هەوڵەكان بۆ دروستكردنی پەیوەندی و لێكتر نزیكبوونەوە لەگەڵ زانكۆكانی ولاتانی عەرەب و ولاتانی ئەوروپا كرد لەگەڵ زانكۆی سلێمانی لەریگەی بەستنی پەیوەندی زانستی و كۆنفرانسی هاوبەش و واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەوە.
هەر لەو دیدارەدا  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هەموو ئامادەییەكی پیشاندا بۆ كارئاسانی و هاوكارییكردنی ئەو هونەرمەندە لە پێناو دروستكردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ زانكۆكانی دەرەوە.
لە دیدارەكەدا هەریەك لە د. ئیبتسام ئیسماعیل راگری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەكان و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوون.





 2021-09-09
 128