زانكۆی سلێمانی‌و پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانیا خولێكی گرافیك دیزاینیان كردەوە



زانكۆی سلێمانی‌و پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانیا خولێكی گرافیك دیزاینیان كردەوە

 [email protected]

زانكۆی سلێمانی‌و پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانیا بەهاوبەشی لەكۆلیژی هونەر خولێكی هاوینەیان بۆ چەند خوێندكارێك كردەوە.
خولەكە لەسەر ئەركی پەیمانگەی گۆتەی ئەلمانیا كراوەتەوە بەناوی ئەكادیمی هاوینە بۆ 25 خوێندكار، یان ئەوانەی خوێندنیان تەواو كردووە لەبواری گرافیك دیزاین، كە لەسەر ئاستی عیراق لەهەموو پاریزگاكان خوێندكاران‌و دەرچووان بەشدارییان كردووە.
خولەكە وەك پرۆسەیەكی ئەكادیمی هاوینەیی بۆ گەشەپێدان و پەروەردەكردنی گرافیك دیزاین كراوەتەوە، كە مامۆستای بیانی وانەكان دەڵێنەوە، كە بڕیارە لەداهاتوو بەستافێكی ئەلمانی لەگەل زانكۆی پرەیمن بەشێكی گرافیك دیزاین لە زانكۆی سلێمانی لەسەر بودجەو هاوكاری ئەلمانیا بكرێتەوە.

 

 

 





 2021-09-15
 75