پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دكتۆر غفور مام ڕەسول



پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دكتۆر غفور مام ڕەسول

 [email protected]

 بۆ كۆچی دوایی ، (پڕۆفیسۆر دكتۆر غفور مام ڕەسول) مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی، پڕۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

 پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی  پڕۆفیسۆر  دكتۆر غفور مام ڕەسول بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (پڕۆفیسۆر  دكتۆر غفور مام ڕەسول) مان پێگەیشت، كەبەڕێزیان مامۆستایەكی لێهاتوو بە ئەزموونی  زانكۆی سلێمانی بەشی سامانە سروشتییەكانی كۆلێژی كشتوكاڵ بوون و ماوەی چەندین ساڵە خزمەت بە بواری زانست و ئەكادیمیا دەكات، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەرێزەكەیان دەكەین و هیوادارین ئەمە دواین خەمیان بێت و لەخوای گەورەش دەپاڕێینەوە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات  و ئارامیش بەهەموولایەك پێببەخشێت..

 

انا لله و إنا الیە راجعون..

  پڕۆفیسۆر

      د.ڕەزا حەسەن 

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 





 2021-10-12
 1284