ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە



ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 13-10-2021، بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای كۆبوونەوەكەش سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆوە، سوپاسی ئەو بەڕێزانەی كرد كە سەرپەرشتی سندوقەكانی دەنگدانیان كردووەو لەماوەی رابردودا ماندوبوون و ئەو ئەركە گەورەیان لەپێناو سەرخستنی ئەو پرسەیەدا كێشاوە، بەشداریكردنیشان لە پرۆسەكە ئەوە دەسەلمێنێت كە مامۆستایانی زانكۆ حسابی تایبەتیان بۆ كراوە .
دواتر سەرۆكی زانكۆ پیرۆزبایی هاتنی سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران كردو رایگەیاند: كە لە هەفتەی داهاتووەوە لەسەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆ دەست بەدەوامی ئاسایی دەكەنەوە و هەروەها گفتوگۆی تەواو لەسەر چۆنێتی دەستپێكردنەوەی دەوامی ئەمساڵ كراو پێشنیاری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن لەو بارەیەوە وەرگیرا.
هەرلە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پیرۆزباییان لە د. نەرمین مەعروف غەفور، كرد بۆ سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هیوایان خواست لە كاری پەرلەمانیدا بەپێی ئەو تواناو پسپۆڕییەیی و ئەزموونەی  هەیەتی خزمەتی باش بە میللەتەكەمان و وڵات بكات.
پاشان گفتوگۆی تەواو لەسەر كێشەو كەموكوڕییەكان كراو سەرنج و پێشنیاری سەرجەم ئەندامان بۆ چارەسەركردنیان وەرگیرا.   





 2021-10-13
 263