بەهاوبەشی دوو رێكخراوی فەرەنسی و ئیتاڵی وۆركشۆپێكی هاوبەش لە بەشی ماتماتیك و كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو



بەهاوبەشی دوو رێكخراوی فەرەنسی و ئیتاڵی وۆركشۆپێكی هاوبەش لە بەشی ماتماتیك و كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

 [email protected]

لە چالاكیەكی هاوبەشدا هەردوو بەشی ماتماتیك لە كۆلێجی زانست و پەروەردەی زانكۆی سلێمانی لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢١ وۆركشۆپێكیان سازكرد لە ژێر ناونیشانی (((A Pre-School on) Topics in Commutative Algebra . ئەم چالاكیە زانستییە بە هاوبەشی لەگەڵ هەردوو ڕێكخراوی (سیمپا)ی فەڕەنسی و (كۆمەڵەی ڕۆمان بۆ تیۆری ژمارەكان) لە ئیتالیا ئەنجامدرا.
وۆركشۆپەكە دوو ڕۆژی خایاند و چوار بابەتی تێدا پێشكەش كرا، هەر بابەتێك بۆماوەی دوو كاتژمێر و بیست خولەك. ئامانجی پڕۆگرامەكە ناساندنی  تیۆری جەبری ئاڵوگۆڕ  و بەكارهێنانە سەرەتاییەكانی  بوو لەبواری ئەندازەی جەبری هاوچەرخ، هەندێك لە پێشكەشكارەكان دواین توێژینەوەی خۆیان لەو بوارە پێشكەش كرد و پرسیاری كراوەیان ئاڕاستەی بەشداربوان كرد. پڕۆگرامەكە تایبەت بوو بەخوێندكارانی قۆناغی كۆتایی و خوێندنی باڵا و مامۆستایان لە بەشی ماتماتیك.
ئەم چالاكیە وەك ئامادەكاریەك بوو بۆ وۆركشۆپێكی لە شێوەی (خوێندنگای پێنج ڕۆژە) كە بڕیار وایە لە مانگی ئاداری ساڵی ئایندە لە زانكۆی سلێمانی لەلایەن هەردوو بەشەوە و بەهاوكاری هەردوو ڕێكخراوی نێودەڵەتی ناوبراو ئەنجامبدرێت.
لە چالاكیەكەدا ١٠٠ مامۆستا و خوێندكار بەشدار بوون و بەشداربوان سەربە زانكۆكانی هەرێم و زانكۆكانی تری عیراق و ئێران بوون.

وتاربێژەكان:
1-    پڕۆفیسۆر سیلڤیا ویگاند لە زانكۆی نیبراسكا لە ولایەتی لینكنی ئەمریكا.
2-    پڕۆفیسۆر لیا تێرەچینی لە زانكۆی تورین لە ئیتالیا.
3-    پڕۆفیسۆر كامران دیڤان ئازەر لە زانكۆی ئەلزەهرا لە ئێران.
4-    پڕۆفیسۆر ڕۆجەر ویگاند لە لە زانكۆی نیبراسكا لە ولایەتی لینكنی ئەمریكا.
5-    پڕۆفیسۆر ئەمیر مافی لەزانكۆی كوردستان-سنە لە ئێران.
6-    پڕۆفیسۆر ڕەشید زاری نەهادی لە دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی پێشكەوتوو بۆ زانستە بنەڕەتیەكان لە ئێران.
7-    پڕۆفیسۆر ڤالێرۆ تامالانكا لە زانكۆی ڕۆما سێ لە ئیتالیا.
   بۆ وردەكاری زیاتر دەربارەی وۆركشۆپەكە سەردانی ئەم وێبسایتە بكە كە تایبەتە بە وۆركشۆپەكە http://www.rnta.eu/Kurdistan2021/

لایەنی ئامادەكار بەپێویستی دەزانیێت سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆ سلێمانی، هەردوو ڕێكخروای (سیمپا) و (كۆمەڵەی ڕۆمان بۆ تیۆری ژمارەكان)،  وتاربێژ و ئامادەبوان بكات كە هاریكاربوون لە بەڕێوەچوونی ئەم چالاكیە زانستیە.

 

On October 14 -15, 2021 the departments of Mathematics at the colleges of Science and Education at the University of Sulaimani organized a joint virtual event.

Titled “A Pre-School on Topics in Commutative Algebra”, the workshop was supported by two international organizations, the Centre International de Mathématiques Pures et Appliquées (CIMPA) and the Roman Number Theory association (RNTA).

The school covered four topics, with each lasting 2.20 hours. The school aimed introducing various basic aspects of commutative rings theory and its use in modern algebraic geometry. The school aimed to benefit both students and academics from various local and regional universities. A total of 100 participants, including advanced undergraduate students, graduated students and lectures from Iraqi and Iranian universities, attended the event.  

This school was held in preparation for a 5-day school in March, 2022 at the university of Sulaimani.

Speakers:

1-      Prof. Sylvia Wiegand form University of Nebraska-Lincoln.

2-      Prof. Rashid Zaare Nahandi from Institute for Advanced Studies in Basic Science.

3-      Prof. Kamran Divaani-Aazar from Alzahra University.

4-      Prof. Roger Wiegand form University of Nebraska-Lincoln.

5-      Prof. Amir Mafi from University of Kurdistan-Sanandaj

6-      Prof. Lea Terracini from University of Turin.

7-      Prof. Valerio Tamalanca from Roma Tre University.

For more information about the school please visit  http://www.rnta.eu/Kurdistan2021/

 

The organising committee would like to thank the university of Sulaimani, CIMPA, RNTA and the speakers for their contribution to this event.





 2021-10-17
 313