زانكۆی سلێمانی و مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی خولێك بۆ میدیاكاران ده‌كه‌نه‌وه

كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی و ماڵپەڕی PUKmedia ی سەر بە مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خولێكی تایبەت بە دروستنووسین و داڕشتن، بۆ میدیاكارانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌كه‌نه‌وه، كە له‌لایه‌ن به‌ڕێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د. تریفه عومه‌ر ئه‌حمه‌د) مامۆستا له به‌شی وه‌رگێڕانی كۆلێژی زمان، دەوترێتەوە.
خوله‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، واتا رۆژانی 3 و 4-11-2021 له‌ناو باڵه‌خانه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له گه‌ڕه‌كی رزگاری تازه، له‌سلێمانی ده‌بێت.

