كۆتا رۆژی هەفتە چالاكی، رۆژی جیهانی شەكرە، بە چەند چالاكییەك كۆتایی هات



كۆتا رۆژی هەفتە چالاكی، رۆژی جیهانی شەكرە، بە چەند چالاكییەك كۆتایی هات

 [email protected]

رۆژی 14-11-2021، لە كۆتا رۆژی هەفتە چالاكی، "رۆژی جیهانی شەكرە"، كۆلێجی پەرستاری زانكۆی سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای تەكنیكی كوردستان بەشی پەرستاری و زنجیرە نەخۆشخانەكانی های كواڵێتی، بە سپۆنسەری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان چالاكییەكی بە پێ رۆشتن و وەرزشیان بەم بۆنەیەوە رێكخست.
لە چالاكییەكەدا چەندین مامۆستاو و فەرمانبەرو خوێندكار بەشدارییان كرد، كە بریتی بوو لە بە پێ رۆشتن و ئەنجامدانی وەرزش، لە بەرزاییەكانی سلێمانی، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ سودەكانی وەرزشكردن بۆ تەندروستی و خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە، لەرێگەی جوڵەو وەرزشەوە.   




 2021-11-15
 100