زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ئەسینا یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد



زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ئەسینا یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 15-11-2021، لە چوارچێوەی سەردانی شاندی هاوبەشی زانكۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وڵاتی یۆنان، شاندەكەی زانكۆ بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر د. رضا حسن حسين سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، سەردانی زانكۆی ئەسینا-یان كرد.
 
لەو سەردانەدا شاندی زانكۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی زانكۆی ئەسینا، كۆبوونەوە و هەردوولا چەند بابەتێكی گرنگیان تاوتوێكرد، لەوانە ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندكاران و لەنێوان هەردوو زانكۆداو ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی هاوبەش .
 
هەمان كات یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانكۆدا واژۆ كرا، پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ، شاندی زانكۆی سلێمانی، سەردانی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵای یۆنان-یان لە شاری ئەسینا كردو لەلایەن جێگری وەزیری پەروەردەی یۆنان بۆ كاروباری دەرەوە پێشوازیان لێكراو لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی لەنێوان هەردوولا كرا، لەپێناو ئاڵوگۆڕكردنی مامۆستاو خوێندكارو سود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكتر بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی .




 2021-11-15
 1648