سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خوێندكارە بریندارەكەی بەسەركردەوە



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خوێندكارە بریندارەكەی بەسەركردەوە

 kosar othman([email protected])

 ئێوارەی ئەمڕۆ 22-11-2021، پرۆفیسۆر د. رضا حسن حسين سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بە یاوەری د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی، سەردانی ئەو خوێندكارەی كرد، كە لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانیدا برینداربوو.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە نزیكەوە لە ڕەوشی تەندروستی ئەو خوێندكارەی پرسییەوەو ئامادەیی خۆشی پیشاندا بۆ هەر هاوكاریی و پێویستییەك.

جێی باسە لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان بۆ داواكردنی دەرماڵە، خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی بە سوكی برینداربوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، خۆشبەختانە بە تەندروستییەكی باشەوە گەڕایەوە ماڵەوە.





 2021-11-22
 1038