زانكۆی سلێمانی و كۆمپانیای یۆنایتد ساینس خولێكی تایبەت بە تەكنیكی نووسین دەكەنەوە


زانكۆی سلێمانی و كۆمپانیای یۆنایتد ساینس خولێكی تایبەت بە تەكنیكی نووسین دەكەنەوە.
كۆلێژی زمان- زانكۆی سلێمانی و كۆمپانیای یۆنایتد ساینس، بە ناونیشانی (زمانی نووسین لە نووسراوی فەرمی و میدیاییدا)، خولێكی تایبەت بە تەكنیكی نووسین بۆ بەشێك لە مامۆستایانی كۆلێژەكانی یۆنایتد ساینس دەكەنەوە.
خولەكە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدر د. تریفە عومەر ئەحمەد، مامۆستا لە كۆلێژی زمان، بەشی وەرگێڕان لە رۆژی ٤-١٢-٢٠٢١ دەوترێتەوە، هاوكات لە كۆتایی خولەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون بە فێرخوازانی خولەكە دەبەخشرێت.

