پرسەنامەی سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مژدە حاجی عارف مامۆستای بەشی كیمیا لە كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی



پرسەنامەی سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مژدە حاجی عارف مامۆستای بەشی كیمیا لە كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی

 [email protected]

بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مژدە حاجی عارف، مامۆستای بەشی كیمیا لە كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكات ، ئەمە دەقەكەیەتی:

 بەرێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مژدە حاجی عارف
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز مامۆستا مژدە حاجی عارف-مان بیست، مامۆستا مژدە، یەكێك بووە لە مامۆستا چالاك و دیارەكانی كۆلێجی زانست بەشی كیمیا، كە ساڵانێكی زۆرە لەزانكۆی سلێمانی خزمەت بە بواری زانست و ئەكادیمیا دەكات ، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەین، لەخوای گەورەش دەپاڕێینەوە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات.
 
انا للە وانا الیە راجیعون
 
      پرۆفیسۆر
 د. رضا حسن حسین
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی 
 
 




 2021-11-23
 266