مامۆستایەكی كۆلێجی پەروەردە تەنها لە 2021 توانیوێتی 37 توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەكاندا بڵاوبكاتەوە



مامۆستایەكی كۆلێجی پەروەردە تەنها لە 2021 توانیوێتی 37 توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەكاندا بڵاوبكاتەوە

 [email protected]

مامۆستا پشتیوان عوسمان محمد مامۆستای كۆلێجی پەروەردە-بەشی ماتماتیك-ی زانكۆی سلێمانییە، لە ئێستادا خوێندكاری دكتۆرایە، لە تائێستا 90 توێژینەوەی بڵاوكراوەی لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەكاندا، كە خاوەن "ئیمپاكت فاكتەرن" هەیە.
مامۆستا پشتیوان ساڵی 2021 توانیوێتی 37 توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەكاندا بڵاوبكاتەوە و 550 سایتەیشن بۆ زانكۆی سلێمانی بەدەستبێنێت.
لەماوەی دوو ساڵی كاركردنیدا لەگەڵ زیاتر لە 30 زانای گەورەی ماتماتیك لە جیهاندا توێژینەوەی هاوبەشی ئەنجامداوە لە وڵاتە جیاجیاكانی وەك ئەمریكا، بەریتانیا، نەرویج، سعودییە، ..هتد.
هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی بۆ زیاتر لە 30 گۆڤاری جیهانی بەناوبانگ كردووە،
ژمارەی سایتەیشەنەكانی بە پێی "گۆگڵ سكۆلەر" نزیكەی 1.140 سایتەیشنە
لە ئێستاشدا سەرقاڵی چەند پڕۆژە و توێژینەوەیەی گەوەرەیە لەگەڵ چەند زانایەكی گەورەی ماتماتیك .
 
 
 




 2022-02-08
 1880