فێیستیڤاڵی کلتوری بەهارە لەکۆلێجی سەیدسادق بەڕێوەچوو


رۆژی سێشەممە 2022/3/29 بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.سەلام عەبدولکەریم) راگری کۆلێج و بەشداری بەرپرسانی دامو دەزگا حکومییەکانی سەیدسادق و ئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران یەکەمین فێستیڤاڵی کولتوری بەهارە لەکۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو. ئەم فێستیڤاڵە وەک ئەزمونێک بۆ خۆئامادەکردن و ئەنجامدانی فێستیڤاڵی زانستی و کولتوریی بۆ ساڵی ئایندە ئەنجامدراو تیایدا جگە لەنمایشکردنی جلو بەرگ و کەرەستە فۆلکلۆری و کولتورییە کوردەوارییەکان چەند بڕگەیەکی هونەریش پێشکەشکران.

