بەبۆنەی بەدەستهێنانی تۆمارێكی نوێ، د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات



بەبۆنەی بەدەستهێنانی تۆمارێكی نوێ، د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات

 [email protected]

بەبۆنەی بەدەستهێنانی تۆمارێكی نوێ، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق، د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات.
لەتویتێكدا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، د. رێواز فایەق، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆو مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات ، بە بۆنەی بەدەستهێنانی ریزبەندی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و دووەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق، بە پێی نوێترین ریزبەندی پەیمانگای سیماگۆ..
هەرلە تویتەكەیدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، نوسیوێتی هیوای سەركەوتنی بەردەوام بۆ زانكۆی سلێمانی دەخوازم..

  





 2022-04-14
 426