پرسەنامەی سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی خاتوو سازان علی فتاح


پرسەنامەی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی خاتوو (سازان علی فتاح)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا و موعید خاتوو (سازان علی فتاح) مان پێگەیشت، کەناوبراو یەکێك بوو لە مامۆستا و فەرمانبەرە دێرینەکانی بەشی ماتماتیكی کۆلێجی زانستی زانکۆی سلێمانی ، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەرێزەكەیان دەكەین و لە خوای گەورە دەپارێینەوە خوالیخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات و سەبوری بنەماڵە بەڕێزەكەیان بداتەوە..
انا للە وانا الیە ڕاجعون


