سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات


سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
"بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان ....
پێشەكی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەم. هەروەها رێگەم بدەن بە ناوی ئێوەشەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بكەم. بەرێزان مامۆستایان، فەمانبەران ، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ... ، بەڕێزان بۆ ئەمساڵی خوێندن وێرای ئەو قەیرانە یەك لەدوایەكانەی كە بەرۆكی وڵاتەكەمانی گرتووەتەوە، بەڵام بەهەوڵی بێوچان و بەردەوامی وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی زانكۆمان و مامۆستایانی ئازیز توانراوە خوێندنی ئەمساڵ بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێوەبچێت نەهێڵراوە خوێندنی ئەمساڵی خوێندكارانمان بە فیڕۆ بڕوات.
ئومێدەوارین جەژن و پشوویەكی خۆش بەسەربەرن..
دووبارە جەژنتان پیرۆز..
پرۆفیسۆر
د. رضا حسن حسين
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

