كونسوڵی گشتی ئەمریكا سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات



كونسوڵی گشتی ئەمریكا سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات

 kosar othman([email protected])

 رۆژی یەكشەممە 22/5/2022رۆبەرت پالەدینۆ (كونسوڵی گشتی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان) بەیاوەری پابلۆ رۆدریگێنز لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەردانی زانكۆی سلێمانییان كرد.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پرۆفیسۆر د. رەزا حەسەن بەگەرمی پێشوازی لێكردن و باسی گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ئەمریكی كرد لەگەڵ چالاكییەكانی گۆشەی ئەمریكی زانكۆی سلێمانی بەهاوكاری كونسولخانەی ئەمریكا.
لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە د. كاوە جمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د. كاوە امین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. پێشڕەو حمە جان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د. كارزان غفور بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن و هاوبیر حمە علی لێپرسراوی گۆشەی ئەمریكی ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
 
 
 
 

 





 2022-05-22
 492