بانگەواز بۆ یاریدەدەری پڕۆژە



بانگەواز بۆ یاریدەدەری پڕۆژە

 kosar othman([email protected])

بانگەواز بۆ یاریدەدەری پڕۆژە

کارگەی کولتوور، کارگەی کۆنی جگەرەی سليمانی

ماوەی پڕۆژە ٢٢/٥/٢٠٢٢ تا ٣١/١٠/٢٠٢٢

جۆری کار: ستاف بە سیستەمی نیوەرۆژی کارکردن

دواوادە:١٤/٦/٢٠٢٢

[email protected] ئیمەیل:

پوختە

رێکخراوی کولتوور و گەشەپێدانی بەردەوام، بانگهێشتی هەموو کاندیدە ئارەزومەندەکان دەکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پۆستی یاریدەدەری بەڕێوبەری پڕۆژە بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەیەکی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی کۆمەڵگەی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نيودەوڵەتی و پەیمانگەی گوێتەی ئەڵمانی لە عیراق لە چوارچێوەی بەرنامەی خان ئەل فەن- کە کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانی پشتیوانی دارایی دەکات. ماوەی پڕۆژەکە ٥ مانگ و ١٠ ڕۆژە و بودجەی گشتی ٥٠ هەزار یۆرۆیە.

ئامانجی گشتیی پڕۆژەکە پاڵپشتیکردنی ئەو گەنجە بەهرەمەندانەیە کە قەیرانی پەتای کۆرۆنا کاریگەری هەبووە لەسەر کارو داهاتیان، بە ئامانجی دووبارە دەستکردنەوە بە کارو چوونەوە ناو بازاڕی کارەوە.

یاریدەدەری پڕۆژە یارمەتیدەردەبێت بۆ هەماهەنگی ئەندامانی تیمەکەو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پڕۆژەکە. هەروەها ئاسانکاری بۆ پەیوەندیکردن دەکات و یارمەتی ئەرکە کارگێڕییەکان دەدات. ئەو کەسەی داوای ئەم کارە دەکات دەبێت ئەم ئەم توانایانەی هەبێت:

- توانای سەرکردایەتی باش بەکاربهێنن و توانای هەماهەنگیکردنی نێوان ئەندامانی تیمەکەی هەبێت و پەیوەندی تیم ئاسان بکەن

- توانای بەڕێوەبردنی بەرزی کات و سەرچاوە بەردەستەکانی هەبێت ، توانای بەڕێوەبردن و پێشخستنی ڕاپۆرتی مانگانە، خشتەی کات و بودجەی دارایی هەبێت.

- تێگەیشتنێکی وردیان هەبێت لە ئامانجەکانی پڕۆژەکە، دڵنیابوون لەوەی کە هەموو ئەندامانی تیمەکە سەرچاوەی پێویستیان لەبەردەستە.

- خاوەنی بیرکردنەوەیەکی شیکاری و ڕەخنەیی بێت بۆ ئەنجامدانی باشترین کار و یارمەتیدان لە بڕیاردانی دارایی بۆ پڕۆژەکە

- توانای فرەکارکردنی هەبێت، لە ژێر فشاردا بە باشی کار بکات، و بە شێوەیەکی کارا کار بکات بۆ جێبەجێکردنی وادە و دوا کاتەکان.

- خاوەنی توانایەکی بەرچاوی پەیوەندیکردن بێت بۆ دروستکردنی کاریگەری لەبەرژەوەندی پڕۆژەکە لەسەر کەسانی تر

مەرجەکانی کێبەرکێکردن

- لانیکەم 2 ساڵ ئەزموونی هەبێت لە بەڕێوەبردنی پرۆژە و جێبەجێکردنیاندا

- ئەزموونی لە ڕێکخستنی بۆنە و کۆبوونەوەکاندا هەبێت

- کارامەیی ڕێکخراوەیی باش بە گرنگیدان بە وردەکاری و وردبینی

- ئەزموون لە بەڕێوەبردنی ململانێکانی ژینگەی کارکردن و دواوادەدا

- کاری تیمی بەهێز

MS-office- شارەزا لە پرۆگرامەکانی

مەرجی زمان و بڕوانامە

• - شارەزایی تەواوی لەهەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردیدا بەشێوەی زارەکی و نووسراودابەباشی هەبێت؛ لەپاڵ ئەمانەدا هەبوونی توانای زمانی عەرەبی چانسی زیاترە

- لانی کەم بڕوانامەی بەکالۆریۆس کارگێڕی کار، کارگێڕی، یاخود یاسا

ڕێکاری پێشکەشکردن

داوا لە کاندیدەکانی ئارەزومەند دەکرێت تا نیوەی شەوی بەرواری 14/06/2022 داواکارییەکانیان بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەن لەرێگەی ئەم ئیمەیلەوە

[email protected]

تکایە رەچاوی ئەوە بکەن لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری دا دەبێت

- نامەی پاڵنەر و سیڤی کەسی بە شێوەی پی دی ئێف بنێردرێت

- هەروەک، پێویستە ئەو بڕە پارەیەی چاوەڕوانی مانگانە لەم پڕۆژەیە دەستت بکەوێ، دیاری بکە.

هەموو داواکاران هاندەدرێن بە زووترین کات دوای پۆستکردنی شوێنی بەتاڵ و زۆر پێش ئەو وادەیەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە داواکاری پێشکەش بکەن. ئەو داواکاریانەی کە دوای وادەی بڵاوکردنەوە یاخود، فاکس یان پۆستەوە یاخود تەواوی بەڵگەنامە پێویستەکانیان هاوپێچ نەکردووە لەگەڵ داواکەیاندا لەبەرچاو ناگیرێن.

بەهۆی زۆری ژمارەی داواکارییەکان، تەنها پەیوەندی بەو کاندیدانەوە دەکرێت کە بژردە دەکرێن، بژاردەکراوان چاوپێکەوتنی روو لە ڕووشیان لەگەل ئەنجام دەدرێت.

لە ئەگەری ڕوودانی کێشەی تەکنیکی لە داواکارییەکەتدا، تکایە ئیمەیڵ بنێرە بۆ

[email protected]

تکایە هەڵسەنگاندنی داواکارییەکان بەپێی نرخ (%٤٠ )ئەزموونی سەلمێنراو و بڕوانامە، هەریەکەیان بە رێژەی (%٣٠) دەبێت، بۆیە هەوڵ بدەن ئەو بڕە پارەیەی داوای دەکەن بگونجێ لەگەڵ توانای پڕۆژەکەدا تا چانسی کارەکە بەدەستبهێنن.

تیمی پڕۆژەی پیشەسازی داهێنەرانە\ قۆناغی دووەم

26/05/2022

کارگەی کولتوور (کارگەی جگەرەی کۆن)/ سلێمانی

Project Assistant - یاریدەدەری پرۆژە

From 22/05/2022 to 31/10/2022

Deadline: 14/06/2022

Job Type: Part-Time; 5 hours per day, afternoon shifts

Email: [email protected]

 





 2022-06-07
 704