زانکۆی سلێمانی خولێکی راهێنانی پڕۆژەی ئەوروپی ئیراسمەس پڵەس ئەپرەیس رێکدەخات



زانکۆی سلێمانی خولێکی راهێنانی پڕۆژەی ئەوروپی ئیراسمەس پڵەس ئەپرەیس رێکدەخات

 [email protected]

 ئەمڕۆ13-6 -2022 زانکۆی سلێمانی خولێکی راهێنانی یەک هەفتەیی رێکخست کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئیراسمەس پڵەس ئەپرەیس بەبەشداری 5 زانکۆی ئەوروپی و 8 زانکۆی حکومی هەرێمی کوردستان و وەارەتی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.

خولەکە لە رۆژانی 13-16 / 6/ 2022 لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ساز ئەکرێت تێیدا راهێنان بە ژمارەیەک ستافی زانکۆکان دەکرێت لە بوارەکانی دانانی پلانی ستراتیجی، دڵنیایی جۆری و پڕۆسەی بۆلۆنیا.

لەمیانی دەستپێکی خولەکەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەخێرهاتنی میوانەکانی کردو تیشکی خستە سەر گرنگی پرۆژەکە کە باشکردنی ئاستی بەڕێوەبردن و دڵنیایی جۆری و جێبەجێکردنی سیستمی بۆڵۆنیایە لە زانکۆکان.

 

 





 2022-06-13
 302