شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی زانکۆی سلێمانی ئەکات

سەرۆکی کۆمەڵەی مەزهەبە ئیسلامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاوەری سەرکونسولگەری کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی سەردانی زانکۆی سلێمانی دەکەن.
د. حمید شهریاری (سەرۆکی کۆمەڵەی مەزهەبە ئیسلامییەکان) لەگەڵ هەریەک لە د. نوری (یاریدەدەری کونسوڵی ئێران بۆ کاروباری کلتوری)، ئاغای مسجن (یاریدەدەری کاروباری دەرەوە) سەردانی زانکۆی سلێمانییان کرد بۆ مەبەستی باسکردن لە هەماهەنگی زانستی لەگەڵ کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی.

