كونسوڵی گشتی یۆنان سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات

ئەمڕۆ 21حوزەیرانی 2022 دكتۆر ستاچرۆس كریمیسی كونسوڵی گشتی یۆنان سەردانی زانكۆی سلێمانی كردو لەلایەن پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لێكرا.
لەكۆبوونەوەكەدا باس لەپەیوەندی زانستی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی یۆنان كرا.
جێی باسە لەو پەیوەندییەدا هەریەك لە دكتۆر پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و دكتۆر كارزان غەفۆر بەڕێوەبەری راگەیاندن وپەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان.

